ناوهڕۆك
جیاوازیکردن لە نێوان کوڕ و کچ
هەڵەیەکی دیکە لەو هەڵە باوانەی کە هەندێ لە دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن بریتییە لە جیاوازیکردن لە نێوان کوڕ و کچ، ئەم جیاوازیکردنەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:
- دەمارگیری بۆ توخم و ڕەگەز.
- نەزانین و بێئاگایی.
- داب و نەریت و کولتووری کۆمەڵگە.
- بیرتەسکی و کورتبینی و نەخوێندنەوەی واقع.
- نزمی ئاستی ڕۆشنبیری و زانستی دایک و باوک.
- لاوازی هەست مرۆڤدۆستی و ئاینپەروەری.
بێگومان جیاوازیکردن لە نێوان کوڕان و کچان، هۆکارێکە بۆ دروستبوونی ڕق و کینە و سەرهەڵدانی کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی و بێبەشبوونی منداڵ لە سۆز و خۆشەویستی دایک و باوک، هەروەها ئەم زیانانەش بۆ کچ بە دوای خۆیدا دێنێت:
- هەستکردن بە غەدر و ستەمکاری.
- بێبەشبوون لە سۆز و خۆشەویستی دایک و باوک.
- بێبەشبوون لە پێداویستییەکانی ژیان، بە تایبەتی خوێندن.
- ڕق ئەستووری بەرامبەر دایک و باوک.
- هەستکردن بەبێ ئومێدی.
- گۆشەگیری و دوورەپەرێزی.
- بڕوا بەخۆ نەبوون.
- نەبوونی ئازادی.
- بڕوا بە دایک و باوک نەبوون.
- هەبوونی هەستی تۆڵە سەندنەوە لە دایک و باوک و براکانی.
- سەرکەوتوو نەبوون لە ژیاندا.
- هەبوونی هەستی خۆبەکەمزانین.
- بێبەشبوون لە پەیوەندییەکی پەیت و تەندروست لەگەڵ دایک و باوکی و ئەندامانی دیکەی خێزان.
- دەبێتە هۆی ئەوەی کوران لە ناو خێزاندا هەست بە کەڵەگایی بکەن و وا بزانن ماف و ڕاستی هەمیشە لای ئەوانە.
چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە
بۆ ئەوەی غەدر و ستەم لە منداڵی مێینە، واتە کچ نەکرێ و لە سۆز و میهرەبانی دایک و باوک بەهرەمەند بێت، پیویستە لەسەر دایک و باوک ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
- بە شێوەیەکی دادپەروەرانە سەرەدەری لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن و بە یەک چاو سەیری هەمووان بکەن.
- بە شێوەیەکی یەکسان، خۆشەویستی خۆیان بە کور و کچەکانیان ببەخشن.
- لە کڕین و دابینکردنی پێداویستییەکان دادپەروەر بن.
- کارێکی وا نەکەن کە ئەو هەستە لای منداڵی مێینە دروست ببێت کە پلە دووە، یاخود پشتگوێ خراوە و فەرامۆش کراوە.
- ژینگەیەکی وا گونجاو لە ناو خێزان فەراهەم بکەن، کە ببێتە هۆی زیادبوونی سۆز و خۆشەویستی لە نێوان ئەندامانی خێزان بە گشتی و کوڕان و کچان بە تایبەتی.
- خۆپاراستن لە درۆ و چەواشەکاری.
- ڕەواندنەوەی بەدگومانی و دڵپیسی.
- پەیڕەوکردنی یەک شێوازی پەروەردەیی لە لایەن دایک و باوکەوە.
سەرچاوەکان
2641 بینین