موستەفا کیایی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-01-23:27:00 - کۆدی بابەت: 1881
موستەفا کیایی

ناوه‌ڕۆك

زانیاری کەسی

ناو : موستەفا کیایی

لەدایکبوون : 1976

وڵات : ئێران

بڕوانامە : بەشی دەرهێنەری زانکۆی سورە

ساڵی چالاکبوون : 2002 – ئێستا

هاوسەر : عاطفه فلاحی (لە ساڵی 2011 ـەوە)

منداڵ : کارن و جانان

موستەفا کیایی لەدایکبووی ساڵی 1976 ـە لە شاری کەرەج دەرهێنەر و سیناریۆنووسی فیلم ـە و برای موحسن کیایی ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانییە.

کیایی لە ساڵی 1994 دەستی بە کاری هونەری کردووە لە فێرگەی فیلمسازی کەرەج و لە ساڵی 1997 دوای تەواوکردنی بەشی دەرهێنەری لە زانکۆی سورە، وەک یاریدەدەری دەرهێنەر لە دراماکانی تەلەفزیۆن کاری کردووە، دواتر لە ساڵی 2002 ـەوەوە وەک نووسەر و دەرهێنەر و ڕێکخەر و مۆنتێری بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان کاری کردووە، ئەو لە ساڵی 2007 یەکەمین فیلمی خۆی بە ناوی (بعدازظهر سگی سگی) پێشکەشی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێران کرد و داوای مۆڵەتی کرد بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکە، بەڵام ڕەتکرایەوە. بەڵام دوای دووساڵ توانی بەرهەمهێنەرێک پەیدا بکات و مۆڵەتی بۆ وەربگرێت.

کیایی لە زۆرینەی فیلمەکانیدا براکەی(محسن کیایی) بەشداری پێدەکات و هەردووکیان بە جۆرێک توانیویانە یەکتری بەناوبانگ بکەن و سوود بە یەکتری بگەیەنن. کیایی لەگەڵ ئەوەی زۆر حەزی بە دراما نییە، بەڵام لەسەر داوای براکەی لە ساڵی 2019 درامای (همگناه)یان بەرهەمهێنا و لە ساڵی 2020 پەخشی دراماکە کۆتایی هات کە لە دوو وەرزی 12 ئەڵقەیی پێکهاتبوو وکاری نووسینی دراماکە لەلایەن محسن کیایی و علی کوچکی ـەوە ئەنجامدرا.

فیلمەکانی

  • بعدازظهر سگی سگی(2009)
  • ضد گلوله(2011)
  • خط ویژه(2014)
  • عصر یخبندان(2015)
  • بارکد(2017)
  • چهارراه استانبول(2018)
  • مطرب(2019)

 

کاری نووسین 

  • بعدازظهر سگی سگی(2009)
  • ضد گلوله(2011)
  • خط ویژه(2014)
  • عصر یخبندان(2015)
  • بارکد(2017)
  • چهارراه استانبول(2018)
  • مطرب(2019)
  • درامای خروس(2013)
  • درامای راه رو(2011)
  • نقطه سر خط(2011)

بەرهەمهێنەر

  • مطرب(2019)
  • چهارراه استانبول(2018)
  • در وجه حامل(2017)
  • بارکد(2017)

دراما

  • همگناه(2019)

خەڵاتی تاکەکەسی

چوار جار پاڵێوراوە و یەکجار براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆ بووە بۆ فیلمی ضد گلوله.



530 بینین