واتای جل و به‌رگی خه‌و له‌ خه‌ودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-02-01-19:58:00 - کۆدی بابەت: 1877
واتای جل و به‌رگی خه‌و له‌ خه‌ودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای جل و به‌رگی خه‌و لە خەودا کردووە .

جل و به‌رگی خه‌و له‌ خه‌وندا 

لێكدانه‌وه‌ی جل و به‌رگی خه‌و ژنه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌رگی خه‌وه‌كه‌ی پاك بێت ئیماندار ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر به‌رگی خه‌وه‌كه ڕه‌نگی ڕه‌ش بێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ به‌ده‌ست ژنه‌كه‌یه‌وه‌ دوچاری خه‌م و په‌ژاره‌ ده‌بێت ، هه‌ندێك ده‌ڵێن به‌رگی ڕه‌ش له‌ خه‌ودا بۆ پاشا چاكه‌ به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی ئاسایی خراپه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌رگی خه‌وه‌كه‌ی دڕاوو پیس بێت ئه‌وا ژنه‌كه‌ی ماڵان گه‌ڕ و پیس و پۆخڵ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ به‌رگی خه‌وه‌كه‌ی وون كردبێت یان دزرابێت به‌ڵطه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌دات ، ئه‌گه‌ر به‌رگی خه‌وه‌كه‌ی گڕ بگرێت و بسوتێ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ژنه‌كه‌ی ده‌مرێت . 

 


سەرچاوەکان



11804 بینین