ناوهڕۆك
سوودەكانی خۆشتن بە ئاوی سارد
ئەگەر لەو جۆرە كەسانەیت بەئاوی سارد خۆت ئەشۆیت، ئاوا لەسەری بەردەوام بە، چونكە چەندین سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ ھەیە لە گرنگترینیان:
- خۆشتن بە ئاوی سارد چارەسەرێكی باشە بۆ ڕزگاربوون لە ئازارو گرژبوونی ماسولكەكان، بەتایبەت دوای وەرزش كردن.
- ئاوی سارد یارمەتیدەرە بۆ زیاتر سوتانی چەوری و یەكەی گەرمی.
- ئاوی سارد بۆ تەندروستی قژ و پێست باشە، بەو پێیەی یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی زەیتی سروشتی كە لەسەر قژ و جەستە ھەیە، ھەروەھا پێست تازە دەكاتەوە.
- خۆشتن بە ئاوی سارد مێشك ئارام دەكاتەوە و سنورێك بۆ قەلەقی و دوودڵی دادەنێت.
سەرچاوەکان
756 بینین