زایۆنی - Zionism

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-20:01:00 - کۆدی بابەت: 1584
زایۆنی - Zionism

ناوه‌ڕۆك

زایۆنی - الصهیونیة - Zoinism 

  بزوتنەوەیەکی سیاسی یەهودی‌یە، یەکەم لەسەر زاری (ناتان برنباوم - ١٨٩٠) ناوبراوە، زایۆن شاخێکە لە خوارووی قودس لە فەڵەستین و بە سەهیونی لە (تەورات) هاتووە، بەپێی (جدول الشروح - کتاب المقدس) بە (مدینة الداود)یش هاتووە بە کۆن ترین گەڕەکی ئۆرشلیمی پۆلێن کردووە.
  مەبەست لێی شاخی (زایۆن) بکاتە بەڵگەی گەڕانەوەی خاکی فەڵەستین بۆ یەهودی بەهۆی گرێدانی کەلتووری ئاینی و مێژوویی بە بەرنامەی سیاسی، ئاوا زایۆنی وەک زاراوە و ڕێباز یەکەم جار زیاتر لە ناو یەهودی ڕۆژئاوا چەکەرەی کرد، ئەو داوایەی (زایۆنی) کرا ڕای گشتی بەهۆی هۆنینەوەی سەربردە و پێش بینی ئاینی، ئیتر بووە بەشێک لە ئەدەبیاتی نووسەرانیان، لەوانە: کتێبی (بحث عن الصهیون - هەش کایشر - ١٧٩٥ - ١٨٧٤)، هەروەها کتێبی (ڕۆما و قودس ١٨١٢ - ١٨٧٥) ..، بووە هۆی چەکەرە بوونی شەبەنگێکی ئایدیۆلۆژیای زایۆنی وەک:

  1. یەهود سامیە و ڕەچەڵەکی عیبریە و پاکن، پێویستیان بە پاک ڕاگرتن هەیە لە خاک و وڵاتێک کە تا ئێستە نیانە.
  2. فەڵەستین خاک و وڵاتی دێرینی یەهود و ئیسرائیلە.
  3. دەوڵەت تاکە زامنێکە بۆ کۆڵ نەبوونەوەی یەهود بەهۆی پڕۆسەی (دژ بە سامیەت).
  4. سەرکەوتنی یەهود لەو دەوڵەتە جیهانیش پێی دەحەسێتەوە.

  وەک ڕێکخستن و پەیڕەو کردنیش لە بەرنامەیەکی سیاسیدا ساڵی ١٨٩٧ بە سەرپەرشتی هرتزل - خاوەنی کتێبی (الدولة الیهودیة) - کۆنگرەی (زایۆنی) لە (بازل - سویسرا) جاڕی ڕێکخراوێکی زایۆنی درا بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ نوێنەری جیهانیان، تیایدا بڕیاریاندا فەڵەستین بکەنە نیشتیمانینان.


سەرچاوەکان



1055 بینین