مەلاریا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-17:08:00 - کۆدی بابەت: 1573
مەلاریا

ناوه‌ڕۆك

مەلاریا

  مەلاریا نەخۆشییەکی توند و ناخۆش و (موزمینە)، واتە درێژخایەنە کە بە هۆی چوونە ناوەوەی میکرۆبێکەوە بۆ  ناو خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەبێت. ئەم میکرۆبە بۆ ژیان پێویستی بە خوێن خواردنە. ئەم میکرۆبە لە ڕێگەی پێوەدانی مێشوولەی تایبەتەوە دەچێتە ناو لەش کە پێی دەگوترێت (مێشوولەی مەلاریا). لە کاتی جوونە ناوەوەی میکرۆبەکە بۆ ناو لەش تا ماوەی هەڵ هاتنی سێ ڕۆژ تاکو چەند هەفتەیەک دەخایەنێت، پاشان نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە دەردەکەوێت. ساڵانە نزیەکی ٢٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووش دەبن کە ١،٥ یەک ملیۆن و نیویان بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدەن. سەرەڕای هەبوونی ڕێگە چارە بۆ نەهێشتنی ئەم نەخۆشییە، بەڵام هۆکارەکانی دروست بوونی هێشتا ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی بوونی زیاد دەکات. ئەمەش نەک تەنها بەهۆی بەهێزی مێشوولەی مەلاریاوە، بەڵکو بەهۆی ئاوسان لەناوچوونی بەکتریاکەوە لە چآو چارەسەرەکاندا.

نیشانەکانی نەخۆشی مەلاریا

  • هێرشی کتوپڕی تا لێ هاتن
  • لەرز لێ هاتن
  • عەرەق کردنەوە
  • ئازاری سەرجەم شوێنەکانی لەش

  بۆ چآرەسەری ئەم نەخۆشییە خوێن وەردەگیرێت و تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت. بۆ چارەسەر کرد دەرمانی کلرۆکین دەدرێت بە نەخۆش کە دەبێتە هۆی مراندنی میکرۆبەکە، ئەگەر سوودی نەبوو ئەوا دەرمانی میفلۆکین دەدرێتە نەخۆشەکە. مەلاریا لە هەندێ شوێنی جیهاندا زۆر بەربڵاوترە، ئەو کەسانەی کە سەفەری ئەو شوێنانە دەکەن پێویستە لە پێشدا دەرمانی پیریمتامین و مفلۆکین بەکار بهێنن و لە پەردە کولەدا بخەون یاخود جلی دژە مێشوولە بەکاربهێنن.


سەرچاوەکان



4048 بینین