گەشەی کۆمەڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-14:13:00 - کۆدی بابەت: 1223
گەشەی کۆمەڵ

ناوه‌ڕۆك

گەشەی کۆمەڵ 

هەموو لایەک کۆکن لەسەر شێوەی گەشەکردنی کۆمەڵ، بەڵام ڕا و بۆچوونی جیاجیای فەلسەفی و زانستی و ئەنسترۆپۆلۆجی سەبارەی بە (بزوێنەرەکەی) هەیە، هەر بە کورتی چەند بۆچوونێک لەگەڵ خاوەنەکان تۆمار دەکەین:


  ١- مارکسییەکان: پێیان وایە فاکتەری ئابووری بزوێنەرە و خۆی لە ململانێی چینایەتی دەنوێنێ.
  ٢- نەفسانییەکان: دەڵێن هەست بە نوقسانی دەروونی فاکتەری گەشەی کۆمەڵە.
  ٣- جوگرافی ناسەکان: فاکتەری جوگرافی و ژینگە.
  ٤- دوهرنگ: چەوسانەوە.
  ٥- هیگل: سەلبیات، (دیالیکتیک).
  ٦- کارلیل: ژیرەکان سەرچاوەی گەشەن.
  ٧- تویبینی: التحدی والاستجابە.
  ٨- فرۆید: جنس.
  ٩- ابن خلدون: ئاین و پەیوەستی خوێنی.
   ١٠- نەتەوەگەریەکان: ململانێی نەتەوەیی.
  ١١- سەرمایەداری ئێستا و (هندیگتۆن): ململانێی شآرستانییەکان.
لەگەڵ زۆر وردە بۆچوونی تر...
زۆربەی ئەو بۆچوونانە سەرچاوەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دوو تیۆرە زانستییە:
  ١/ تیۆری گەردوونی هەتاهەتایی و بێ سنوور، کە بە (کون الساکن) بەناوباگە -دەهریشی پێ دەوترێ.

  ٢/ هەردوو تیۆری گەشەسەندنی داروینی و کۆمەڵایەتیی، لەگەڵ بیرۆکەی (هەڵهیانن-تولد الذاتي)
  ئەو بیرۆکانە زۆر کۆنن، گەردوونیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش پەتلیمۆس (٩٠-١٦٨ز)، ئەوی تریش بۆ (ئەکسیمۆندری ٦٥٠ پ.ز). کە ئێستا هەڵە دەرچوون.

ڕای ئایینی

هەموو بوونەوەر لە گۆڕاندایە، بەڵام لە گەشەکردن نییە، کۆمەڵ و ئادمیزاد تاکە بوونەوەرێکن (مسەیەر) نین و سەربەستیەکیان هەیە، هەم لە گەشە و گۆڕانیشدان، بەهۆی گەشە و فراوان بوونی عەقڵ، بۆیە فاکتەری گەشەی کۆمەڵ بە ڕوانگیەی ئاینی و ئیسلام بەدەر نییە لە مرۆڤ خۆی، واتە ئەو فاکتەرانەی وەک ئابووری، جنس، نەتەوایەتی، جوگرافی، ژینگەیی، ... هەر یەکە کاریگەری هەیە، بەڵام سەرچاوە نییە، لە کۆتاییەکەی کۆمەڵ و ئادەمیزاد خۆیان سەرچاوە و بەرپرسی ئەو گەشە و گۆڕانەن ((ان اللە لا یغیر ما بقوم حتی یغیروا ما بأنفسهم)).. لە ڕاستیدا زۆر لە زاناکانیش لە دوایدا هاتونەتە سەر ئەو ڕایە، لەوانە (ئاینشتاین، بالفۆف، ...) هەتا (لینین)ـیش دەڵێ: (گەلان مێژووی خۆیان دروست دەکەن...).
  بەڵام لە دوای هەموو ئەوانە وەک علی کوڕی ئەبوو تالب وەسفی مێژوو و ژیانی دونیا بە گوفەک دەکا، کاتێ جاوی بە گوفەکێک کەوت و ووتی (هذا ما کنت تتنافست علیە بالأمس)، ئەو وەسفە بۆ ئێستایش هەر ڕاستە، گوفەک بریتییە لە سەرچەم پاشەڕۆی بەشەریەت لە ژیانەکانی مادی و شارستانی هونەری و سیاسی و زیندەگی، تەواو دروستە ئەوەی دوێنی، ئێمە شەڕمان لەسەر کردووە ئەوڕۆ گوفەکە.


سەرچاوەکان



806 بینین