ناوه‌ڕۆك
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه ( مستیله )
ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌خه‌ویدا ببینێ مستیله‌ی وون ببێت یان دز بیدزێت له‌كار و باره‌كانیدا ئافات و دژواری ده‌بینێت وه ئه‌گه‌ر مستیله‌كه‌ی شكاو نگینه‌كه‌ی بمێنێته‌وه پله‌وپایه‌ی ئه‌و نامێنێ و ئابڕو ڕێزی له‌كه‌دار ده‌بێت ، وه ئه‌گه‌ر نگینی مستیله‌كه‌ی بشكێ ئابڕ و ڕێزی له‌ناو ده‌چێ پایه‌ی له جێی خۆی ده‌مێنێته‌وه ، وه ئه‌گه‌ر مستیله‌كه‌ی خۆی به كه‌سێ به‌خشی به‌شێك له‌سامانه‌كه‌ی ده‌به‌خشێ ، وه ئه‌گه‌ر مستیله‌كه‌ی خۆی بفرۆشێ و به‌هاكه‌ی وه‌رگرت هه‌موو داراییه‌كه‌ی خۆی ده‌فرۆشێ و خه‌رجی ده‌كات ، وه ئه‌گه‌ر به‌هاكه‌ی وه‌رنه‌گرێت به‌شێك له سامانه‌كه‌ی ده‌فرۆشێ .
سەرچاوەکان
1781 بینین