ناوه‌ڕۆك
ئاسمان
ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌خه‌ودا خۆی له ئاسماندا ببینێ سه‌فه‌رێك ده‌كات له‌و سه‌فه‌ره‌دا پله‌وپایه‌و سه‌رفرازی به‌ده‌ست دێنێت وه ئه‌گه‌ر ببینێ له‌پانایی ئاسماندا بفڕێ بۆ سه‌فه‌رێكی پڕ له نیعمه‌ت ده‌ڕوات وه‌ئه‌گه‌ر ببینێ ڕاسته‌وخۆ بفڕێ تا بگاته ئاسمان زیان و گه‌زه‌ند و ڕه‌نجی توش ده‌بێ ، وه ئه‌گه‌ر بینی بۆ ئاسمان ڕۆیشت و به‌و نیازه‌ی كه نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رزه‌وی گه‌وره‌یی و پاشایه‌تی په‌یدا ده‌كات و شوێن مه‌به‌ستێكی گه‌وره ده‌كه‌وێ و ده‌ستی ده‌كه‌وێت وه ئه‌گه‌ر له‌ئاسماندا بانگه‌وازی بیبست به‌ڵگه‌ی خێر و سه‌لامه‌تی هه‌یه وه ئه‌گه‌ر ببینێ باڵنده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ودا له ئاسمان قسه بكات مانای ئه‌وه‌یه شادمان ده‌بێت .
سەرچاوەکان
3304 بینین