ناوهڕۆك
بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت
پێویستە لەم بوارەدا ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بكرێت:
١-كۆمپیتەر و ھێڵی ئەنتەرنێت دەبێت لە شوێنی دانیشتنی گشتی خێزان دابنرێت نەك لە ژووری تایبەتی كچ و كوڕە ھەرزەكارەكانماندا.
٢-دەبێت خێزان چاودێری ئەو سایتانە بكات كە ھەرزەكارەكانیان بەرخودی لەگەڵ دەكەن.
٣-دەبێت خێزان چاودێری پەیوەندییە ئەلیكترۆنییەكانی ڕۆڵەكانی بێت چونكە ھەندێ جار دەنگ تۆمار دەكرێت و وێنە و زانیاریەكانی ناو كۆمپیوتەر دەدزرێت دواتر وەك چەكێك بەكاردەھێنرێت بۆ فەرز كردنی خواستی كەسی بەرامبەر.
٤-ئەگەری ئەوە دەبێت لەڕێی پەیوەندییە ئەلیكترۆنییەكانەوە كچ و كوڕی ھەرزەكار بكەونە ژێر كاریگەری كەسانی بەد ڕەوشت و بەلاڕێ و ھەڵەیاندا بەرن.
٥-دەبێت كات دیاری بكرێت بۆ چوونە سەر كۆمپیوتەر.
٦-ئەو كەسانەی بەرامبەر شاشەی كۆمپیوتەر دادەنیشن دەبێت بەچەند خولەكێك بۆ ماوەی چەند چركەیەك چاویان لابەن لەسەر شاشەكە و سەیری خاڵێكی دوور بكەن لە ژوورەكەیاندا.
٧-ھەرزەكاران تووشی نامۆبوون و گۆشەگیری دەبن بەھۆی زۆر بەكارھێنانی ئینتەرنێتەوە، بۆیە دەبێت خێزان ھانیان بدات بۆ تێكەڵ بوون و سەرقاڵبكەن بە چالاكی بەرھەمدراوە.
٨-دەبێت خێزان زوو زوو ھۆشیاری بداتە ڕۆڵەكانی خۆی لە خراپ بەكارھێنانی ئەم ئامێرە و جەخت لەلایەن باشەكانی بداتەوە.