ناوهڕۆك
كەمخەوی توشی ئەم نەخۆشیەت دەكات
بەپێی یەكێك لە تویژینەوەكان مانەوەی كەسەكان بە شێوەیەكی درێژخایەن لە ڕۆژانی پشوودا قەرەبووكردنەوەی كاتەكانی خەوتن لەماوەی ھەفتەكەدا تووشی مەترسی تووش بوون بە قەڵەوی و شەكرەی جۆری دووەم دەكات.
بەپێی تویژینەوانەی كە لەسەر ٥٢٢ كەس كراوە دەركەوتوە ئەو كەسانەی كە گرفتی كەم خەوییان ھەیە لە ڕۆژانی ھەفتەدا ڕووبەڕووی ئەگەری تووشبوون دەبنەوە بەو نەخۆشیانە، ھەرچەندە لەو كۆبونەوەی دەستەی ڕژێنە دەرەقیەكاندا باس لەوە كراوە كە زیاتر كردنی سەعاتەكانی خەوتن دەكرێ چارەسەری چەند نەخۆشیەك بكات، لە لایەكی ترەوە تویژینەوەكان دەریانخستوە كە كاركردنی بە سیستەمی شەفت كەسانێكی زۆر تووشی نەخۆشی شەكرە دەكات، بەڵام فشاری كاركردن و ژیانی كۆمەڵایەتی وادەكات كەسانێكی زۆر ناچار بن سەعاتەكانی خەوتنیان لە ھەفتەكەدا كەم بكەنەوە و ھەوڵی قەرەبووكردنەوەیەتی لە ڕۆژانی پشودا.