نەخۆشی ئارترۆز

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-24-00:54:00 - کۆدی بابەت: 835
نەخۆشی ئارترۆز

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی ئاڕترۆز

ئاڕترۆز چەند ناتەواویەک کە زۆر تر لە مرۆڤی بە ساڵاچوودا دەردەکەوێت و بەهۆی خراپ بوون بە شێوەی پلەپلە لە تەمەن ڕۆشتنی بە هێواشی جومگەکان ڕەق دەبن .  وە هەروەها لە گەنجەکانیشدا بەهۆی پێکانێک کە ئەویش بەهۆی شکان یان بادانی جومگەیەک لە جومگەکانی لەش ڕوودەدات یاخود بەهۆی فشاری بەردەوامی سەر جومگەکان بەتایبەتی لە مرۆڤە قەڵەوەکان (ئاڕترۆز) ڕوودەدات . هۆکاری ئەسڵی توش بوون بەم نەخۆشیە هێشتا ساغ نەبووتەوە بەڵام و بۆماوەیی و کیمیایی و میکانیکی دەورێکی سەرەکی تێدا هەیە . یەکەمین نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لە دەیەیەی دووەم و سێ یەمی تەمەن دەست پێ دەکات بەڵام هیچ نیشانەیەک یاخود هەست کردنێک لەو کەسانەدا کەتووشی بوون ڕوونەدات . ئازارەکانی لەزاوەڕاستی تەمەنیدا ڕوودەدات کە لەناوچوونی بە شێوەی تەدریجی جومگەکان . بەتایبەتی  ئەوانەی کە فشارێکی زۆریان لەسەرە لە لەشدا وەک : جومگەی پێیەکان ، زۆرترین جومگەکانی کە تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن بریتین لە : ئەژنۆکان ، ڕان ، دەستەکان ، ستونی فەقەرات ، گەردن و کەمەر . ڕێژەیەکی زۆر مرۆڤەکان کەلە سەروی (٦٠) ساڵیەوەن یەکێ لە جومگەکانیان تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن . هەندێ کات جومگەکان تووشی وەرەم کردن دەبن . بۆ دەرمان کردنیان : دژە ئیلتیهابی بەکاربهێنرێت بە بێ دەرمانی کیمیایی کە زیان بەخش بێت وەک: ( ئەسپرین ، پرۆفن ، دیکلۆفناک ) ، وەهەروەها فیزیۆترایی لەم حاڵەتاندا زۆر گرنگە و یارمەتی دەرە . وەلە کاتی سەخت بوون و زۆر بەرەو پێش چوونی نەمخۆشیەکەدا کە جومگەکە بەتواوەی کە پێی دەڵێیت (پلاتین) و بەنەشتەرگەری دادەنرێت.


سەرچاوەکان



850 بینین