مەترسیەکانی گازی تابوون

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-04-21:07:00 - کۆدی بابەت: 587
مەترسیەکانی گازی تابوون

ناوه‌ڕۆك

تابوون

تابوون گازێکی دەمارە

زانیاری گشتی لەسەر گازەکە

 - شلە و هەڵمی کوشندەیە
 - جلوبەرگ ئەگەر ئالوودە ببێ تاماوەی ٣٠ خولەک پاش بەرکەوتنی هەڵمەکەش مادەکەی لێ هەڵدەوەرێ
 - شوێنی ئالوودە وەک سەر زەوی تاماوەیەکی زۆر مەترسی هەیە
 - هەڵمژین بە هەناسە و ئالودەبوونی چاو لەوانەیە پاش ٢-٥ خولەکە نیشانەی لێ دیاری بدات.
 - ژەمێکی کوشندە لەوانەی پاش ١-٢ سەعات پیاو بکوژێت
 - دژە ژەهری هەیە
 - پێویستە قوربانی لە شوێنی بەرکەوتن دووربخررێتەوە و پاشان جلوبەرگەکەی دەربهێنرێت.
 - قوربانی مەخەرە بەر ئاو چونکە ئەمە دەبێتەهۆی بڵاوبوونەوەی مادەکە.

رەنگ

 - شلەیەکی بێرەنگ یا قاوەییە بە بۆنی میوە. ئەگەر پوختە بێ بۆنی نییە
 - بەرهەمە پیشەسازییەکە رەنگی قاوەییە و بۆنی بادامی تاڵ  بیردەهێنێتەوە

ڕێڕەوی بەرکەوتن

ئەم مادەیە لە هەموو ڕێگاکانی لەشەوە هەڵدەمژرێ

کاریگەری

ڕێرەوی هەلمژین هەرچییەک بێ هەمان زنجیرە کاریگەری روودەدات.

بەرکەوتنی سووک
 - ئاوکردنی لووت
 - توند بوونی سینگ و هەناسە
 - ئازاری چاو، تاری بینین و بچووکبوونەوەی بیلبیلە
 - هەناسەسواری و کۆکە

بەرکەوتنی مامناوەندی
 - زیادبوونی نیشانەکانی چاوو تاری بینین
 - لیک بەدەمدا هاتن
 - ئارەقکردنەوەی زۆر
 - لووتگیران و ئاوکردن زۆر
 - زیادبوونی توندیی سینگ و هەناسە
 - هێلنج، رشانەوە، سکچوون، پێچ
 - بێهێزیی گشتی، لەرزینی ماسولکە گەورەکان
 - سەرئێشە، سەرلێشێوان، گێژی

بەرکەوتنی توند
 - پیسایی و میز بەخۆداکردن
 - سەرهەڵدانی خێرای نیشانەکان
 - کەف کردن و لیک ڕشتنێکی ئیگجار زۆر
 - لەرزینی ماسولکە، جووڵەی پێویستی ماسولکە، شەلین و گەشکە
 - وەستانی هەناسە، لەخۆ چوون، بوورانەوە و مردن
 - ئەندازەی بیلبیلە لەوانەیە ئاسایی بێ یا بچووک بووبێتەوە.

پاک کردنەوە و چارەسەر

 - ئەگەر نیشانەکان توند بوون خێرا یەک لەدوای پێویستە هەرسێ دژە ژەهرەکەی گازی دەمار بە دوای یەکدا بەکاربهێنرێن، دەرزی مارک١ (یا ئەترۆپین ئەگەر پزیشک بەباشی زانی)
 - ئەگەر نیشانەکان روو لە زیادی بوون، دەرزییەکان دەکرێ هەر ٥-٢٠ دەقە جارێک بەکاربێت (بەڵام ئەگەر بە چاودێری کارمەندی پزیشکی نەبێ نابێ لە سیان زیاتر بەکار بێت).
 - تۆمارکردنی ژمارەی ئەو دەرزیانەی بەکارهاتووە
 -  ئەگەر هەناسە راوەستا هەناسەدانی دەسکرد پێویستە. بەڵام نابێ هەرگیز دەم بە دەم هەناسە بە نەخۆش بدرێ چونکە لەوانەیە دەموچاویشی ئالوودە بێ.
 - ئەگەر هەناسە زەحمەت بوو، ئۆکسجین پێویستە
 - بۆ پاککردنەوەی تۆزێکی مژەری وەک گڵی فولەر، پۆدرە  یان ئارد بەکاربێنە. ئەگەر ئەمانە لەبەردەستا نەبوون، گیراوەی هایپۆکلۆرایت (یەک کەوچکە چآ فاس بۆ یەک لیتر ئاو) بەکاربێنە بۆ پاک کردنەوە.
 - چاو بۆ ماوە ١٥ خولەک بە ئاو بشۆ
 - وامەکە نەخۆش برشێتەوە

وریایی و خۆپاراستن

 - مەهێڵە شوێنەکانی تر ئالوودە ببن
 - هەڵمی ئالوودە هەڵمەمژە
 - هەمیشە مەهێڵە پەیوەندی لەگەڵ پێشتدا پەیدا ببێ
 - کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە بۆ پێویستە جلوبەرگ و دمەامکی پارێزەریان لەبەردا بێ
 - دەستکێشی لاستیک کە
 - ماسکی کیمیایی پێویستت یا پارێزەر بۆ دەموچاو بەکاربێنە ئەگەر هەبوو
 - هەرکە گومان لە حالەتێک کرا پێویستە دەسەلاتە تەندروستیەکان ئاگادار بکرێن.

 


سەرچاوەکان



773 بینین