مەترسیەکانی گازی ڤی ئێکس VX

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-04-20:52:00 - کۆدی بابەت: 586
مەترسیەکانی گازی ڤی ئێکس VX

ناوه‌ڕۆك

ڤی ئێکس VX 

ڤی ئێکس گازێکی دەمارە

زانیاری گشتی لەسەر گازەکە

 - زۆر کوشندەیە بە ژەمی وا کە بەئاستەم لەو بڕەی کە نیشانەی کەم (-) دروست دەکات
 - جلوبەرگ ئەگەر ئالوودە ببێ تاماوەی ٣٠ خولەک پاش بەرکەوتنی هەڵمەکەش مادەکەی لێ هەڵدەوەرێ
 - شوێنی ئالوودە وەک سەر زەوی تاماوەیەکی زۆر مەترسی هەیە
 - دژە ژەهری هەیە
 - پێویستە قوربانی لە شوێنی بەرکەوتن دووربخرێتەوە و پاشان جلوبەرگەکەی دەربهێنرێن.
 - رنەگە یەکەم نیشانە نارەحەتی و ئازاری گەدە بێ. یەکسەر دژەژەهری دەمار، مارک١ بەکاربێنە.


رەنگ

شلەیەکی بێرەنگە یا بە رەنگی کا. بۆنی نییە و شێوەی لە رۆنی ئۆتۆمبێل دەچێ. بەشێوەی شلە و هەڵم هەیە

ڕێڕەوی بەرکەوتن

ئەم مادەیە لە هەموو ڕێگاکانی لەشەوە هەڵدەمژرێت

کاریگەری

 - نیشانەکان رەنگە پاش چەند دەقیقە یان سەعات، بەپێی بڕی مادەکە، سەرهەلبدەن. پاش ١٥ خولەک لە هەلمژینی ژەمێکی کوشندە مردن رودەدات
 - رێڕەوی هەلمژین هەرچیەک بێ هەمان زنجیرە کاریگەری رودەدات.

بەرکەوتنی سووک
 - ئاوکردنی لووت
 - توند بوونی سینگ و هەناسە
 - ئازاری چاو، تاری بینین و بچووکبوونەوەی بیلبیلە
 - هەناسەسواری و کۆکە

بەرکەوتنی مامناوەندی
 - زیادبوونی نیشانەکانی چاوو تاری بینین
 - لیک بەدەمدا هاتن
 - ئارەقەکردنی زۆر
 - لووتگیران و ئاوکردنی زۆر
 - زیادبوونی توندیی سینگ و هەناسە
 - هێلنج، رشانەوە، سکچوون، پێچ
 - بێهیزیی گشتی، لەرزینی ماسولکە  گەورەکان
 - سەرئێشە، سەرلێشێوان، گێژی

بەرکەوتنی توند
 - پیسایی و میز بەخۆداکردن
 - کەف کردن و لیک رشتنێکی ئێگجار زۆر
 - لەرزینی ماسولکە، جووڵەی بێ ویستی ماسولکە، شەلین و گەشکە
 - وەستانی هەناسە. لەخۆچوون، بوورانەوە و مردن
 - ئەندازەی بیلبیلە لەوانەیە ئاسایی بێ یا بچووک بوبێتەوە

پاک کردنەوە و چارەسەر

 - ئەگەر نیشانەکان توند بوون خێرا یەک لە دوای یەک پێویستە هەرسێ دژە ژەهرەکەی گازی دەمار بە دوای یەکدد ابەکاربهێنرێن، دەرزی مارک ١ (یا ئەترۆپین ئەگەر پزیشک بە باشی زانی)
 - ئەگەر نیشانەکان روو لە زیادی بوون، دەرزییەکان دەکرێ ٥-٢٠ دەقە جاترێک بەکاربێت(بەڵام ئەگەر بە چاودیریی کارمەندی پزیشکیی نەبێ نابێ لە سیان زیاتر بەکار بێت).
 - تۆمارکردنی ژمارەی ئەو دەرزیانەی بەکارهاتووە
 - ئەگەر هەناسە راوەستا، هەناسەردانی دەسکرد پێویستە. بەڵام نابێ هەرگیز دەم بەدەم هەناسە بە نەخۆش بدرێ چونکە لەوانەیە دەموچاویشی ئالوودە بێ.
 - ئەگەر هەناسە زەحمەت بوو، ئۆکسجین پێویستە
 - یەکسەر چاو بۆ ماوەی ١٥ خولەک بە ئاوی خاوێنی فێنک بشۆو ئینجا ماسکێکی پارێزەری هەناسە لەسەر بکە.
 - ئەگر تەنیا نیشانە بچووکبوونەوەی بیلبیلە بێ دژەژەهری ناوێ
 - قوربانی مەخەرە بەر ئاو تا ژەهرەکە بڵاونەبێتەوە. بۆ پاکردنەوە تۆزێکی مژەری وەک گڵی فولەر، پۆدرە یان ئارد بەکاربێنە، ئەگەر ئەمانە بەردەس نەبوون، گیراوەی هایپۆکلۆرایت (یەک کەوچکە چا فاس بۆ یەک لیتر ئاو) بەکاربێنە بۆ پاک کردنەوە.

وریایی و خۆپاراستن

 - مەهێلە شوێنەکانی تر ئالوودە  ببن
 - هەڵمی ئالوودە هەڵمەمژە
 - ئەگەر ماسک لەبەردەستدا بوو، هەناسە راگرە تا ماسکەکە لەسەر دکەی
 - کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە پێویستە جلوبەرگ و دمامکی پارێزەریان لەبەردا بێ
 - دەسکێشی لاستیک لەدەست بکە
 - ماسکی کیمیایی پێویست یا پارێزەر بۆ دەموچاو باکەر بێنە ئەگەر هەبوو
 - هەرکە گومان لە حاڵەتێک کرا پێویستە دەسەلاتە تەندروستیەکان ئاگادار بکرێن.


سەرچاوەکان



956 بینین