گواستنەوەی دەمارە ڕاگەیاندن لە گەیێنکە دەماردا

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-18-00:21:00 - کۆدی بابەت: 479
گواستنەوەی دەمارە ڕاگەیاندن لە گەیێنکە دەماردا

ناوه‌ڕۆك

گواستنەوەی دەمارە ڕاگەیاندن لە گەێنكە دەماردا

دەمارە خانە دەتوانێت لەگەڵ دەمارە خانەیەكی دیكە بە یەك بگەن لە ڕێگەی گەێنكە قڵیشەوە دوای گەیشتنی ئەركی كار بۆ كۆتاییەكانی دەمار. لە كۆتایی دەمارەكاندا چیكڵدانە هەن، دەمارە گوێزەرەوەكان كۆدەكەنەوە، ئەو كاتەی ئەركی كار دەگاتە دەمارە كۆتاییەكانی تەوەرەی خانەی پێش گەێنكە، چیكڵدانەكان بە پەردەی پێش گەێنكە دەلكێن ئەم چیكڵدانانەش دەتەقن و دەمارە گوێزەرەوەكان بەرەڵا دەكەنە ناو گێنكە قڵیش، و دەمارە گوێزەرەوەكان بەناو گەێنكە قڵیشدا بەخێرایی بڵاودەبنەوە، پاشان بە پڕۆتینە وەرگرەكانی پەردەی دوای گەێنكەوە دەبەسترێن.

بەستنەوەی نێوان دەمارە گوێزەرەوە و گەردە وەرگرەكان ، دەبێتە هۆی گۆڕان لە پێداڕۆیشتنی پەردەی دوای گەێنكە لە ڕێگەی كارتێكردن لە جۆگە ئایۆنەكاندا. كردنەوەی جۆگە ئیۆنەكانی سۆدیۆم لە پەردەی دوای گەێنكەدا هۆیەكە بۆ ئەوەی ناوەوەی پەردەكە بكات بە پۆزەتیڤ بەكاری چوونە ژووەرەوەی ئایۆنەكانی سۆدیۆم. ئەمەش ئەركێكی دوای گەێنكەی كاریگەر پەیدا دەكات، بەڵام ئەركی كار پەیدا نابێت تا ژمارەیەكی زۆرتر لە جۆگە ئایۆنەكانی سۆدیۆم نەكرێنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی چوونە ژوورەوەی بڕێكی زۆر لە ئایۆنەكانی سۆدیۆم ، كە بڕە تەواوە بۆپەیداكردنی ئەركی كار، بەڵام بەستنەوەی نێوان هەندێك دەمارە گوێزەرەوەكان و گەردە وەرگرەكان لەوانەیە ببێتە هۆیكرانەوەی جۆگەی دیكە كە ڕێگە بە ئایۆنە نێگەتیڤەكان دەدەن بچنە ناو خانەكەوە، بەمەش ناوەوەی خانەكە پلەیەكی گەورەتر نێگەتیڤ دەبێت بە گوێرەی دەرەوەكەی ، هیچ ئەركێكی كار لە دەمارە خانە وەرگرەكەدا پەیدا ناكات، بەڵكو دەبێـتە پەیدابوونی ئەركی دوای گەێنكەی وەستێنەر، گوێزەرەوەكان لە گەێنكە قڵیشدا هەتا سەر نامێننەوە. زۆربەیان لە گەێنكە قڵیش پاش ماوەیەكی كورت لە دەرپەڕاندنیان لادەبردرێن. زۆربەی گەێنكە خانەكان دەمارە گوێزەرەوەكان دەمژن و سەر لە نوێ بەكاریان دەهێننەوە، لە گەێنكە قڵیشەكانی دیكەدا دەمارە گوێزەرەوەكان بە هۆی ئەنزیمەكانەوە لێك هەڵدەوەشێن، دوبارە مژینەوەی دەمارە گوێزەرەوەكان یان هەڵوەشاندنیان كاریگەری بەردەوامیان لەسەر خانەی دوای گەێنكە دەوەستێنێت.


سەرچاوەکان



1998 بینین