ناوهڕۆك
لێكدانهوهی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای خۆشۆردن لە خەودا کردووە .
مانای خۆشۆردن لە خەودا
- ئەو كەسەی نەخۆش بێت و لە خەویدا خۆی بشوات و جلی نوێ لەبەر بكات ئەوە مانای وایە زوو چاك دەبێتەوە.
- ئەو كەسەی لە خەویدا بە ئاوی گەرم خۆی بشوات ئەگەر نەخۆش بێت چاك دەبێتەوە.
- كەسێك لە بەندینخانە بێت و لە خەویدا ببینێت خۆی دەشوات ئەوە لە بەندیخانە رزگاری دەبێت .
- ئەو كەسەی هاوسەرگیری نەكردبێت و لە خەویدا خۆێ بشوات ئەوە مانای وایە لە ماوەیەكی نزیكدا هاوسەرگیری دەكات .
- هەركات مردویەك هاتە خەوت و داوای ئەوەی لێكردیت جلەكانی بۆ بشۆیت ئەوە مانای وایە ئەو كەسە مردوە پێویستی بە نزایە .
- شۆردنی دەست لە خەودا بە مانای پتەوی دین و ئیمان دێت .
- شۆردنی جلوبەرگ لە خەودا بە مانای دینداری دێت.
- شۆردنی جلوبەرگێك كە پەڵەی پێوە بێت و پەڵەكەی لێببێتەوە لە خەودا بە مانای چارەسەری نەخۆشی دێت .
- شۆردنی مردوو لە خەودا بە مانای لاچونی خەم و ناخۆشی دێت و ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە دەبێتە خاوەنی پارە و منداڵی باش.
- خۆشۆردن و پۆشینی جلوبەرگ لە خەودا بە مانای رزگاربوون دێت لە خەم و ناخۆشی و كردنەوەی دەرگای بەختەوەری لەسەر ئەو كەسە.
سەرچاوەکان
4423 بینین