ناوهڕۆك
ناساندنی گۆمی بێکۆدیان
بەرزترین و جوانترین گۆمە لە کوردستان و عێڕاق ، بێكۆدیان بە ئاوە سارد و سازگارەكەی و دیمەنە سەرنجڕاكێشەکانی هاوڵاتیان سەرسام دەکات ، ساڵانە گەشتیارێکی زۆر و شاخەوانانی کوردستان و عێراق و دەرەوەیش ڕووی تێدەکەن.
ناوی گۆمی بێکۆدیان
ناوی (گۆمی بێکۆدیان) لە ناوی بنەماڵەی بێکۆدیان لە گوندی (ڕێزێنە ) ناحیەی سەرکەپکانی سەربەقەزای ڕانیەوە هاتوە کە پێشتر وەک هەوار نشین هاوینان بۆ لەواڕاندنی ئاژەڵەکانیان چونەتە ئەم گۆمە هەر بەم ناوە ناونراوە .
ههڵكهوتهی جوگرافی گۆمی بێكۆدیان
گۆمی بێکۆدیان دەکەوێتە پارێزگای هەولێر سنوری باڵەکایەتی لە قەزای چۆمان لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە سەر چیای حەساری سەکران دەکەوێتە نێوان هەردوو لوتکەی پڕخێڵەند و قەرەد گۆمی بێكۆدیان ٣٤ كیلۆمەتر دوورە لە هاوینەهەواری پرژێی سەر بە قهزای چۆمان ، ئەم گۆمە ٣ هەزار و ١٨٣ کیلۆمەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و دەكەوێتە لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری كوردستان لە دەڤەری باڵەكایەتی.
كهشوههوای گۆمی بێكۆدیان
پلەی گەرمی لە ناوچەکە 10 بۆ 15 پلەی سیلیزی تێپەڕ ناکات، به پێی وتهی دانیشتوانی نزیك ئهو ناوچهیه تا کۆتایی مانگی هاوین بەفری لێ نابڕێت و کەوتۆتە زۆنی ناشناڵپارکی هەڵگورد-سەکران.
گۆمی بێكۆدیان و گهشتیاران
بێكۆدیان بە ئاوە سارد و سازگارەكەی و دیمەنە سەرنجڕاكێشەکانی هاوڵاتیان سەرسام دەکات ، ساڵانە گەشتیارێکی زۆر و شاخەوانانی کوردستان و عێراق و دەرەوەیش ڕووی تێدەکەن.
ڕێگاكانی گۆمی بێکۆدیان
گۆمی بێکۆدیان چەند ڕێگایەکی جیاوازی هەیە بەشێک لەم ڕێگایەنە نزیک و زۆر سەختن هەندێ ڕێگای ئاسان و دوورن بەشێوەیەکی گشتی بۆ گەیشتن بەم گۆمە نزیکەی 8 بۆ 10 کاتژمێر بە پیادە بەناو لوتکاچیاو دیمەنی سیحراوی و هاژەی تاڤگە بەفراوەکان دەگەیتە بێکۆدیان، گەشتیاران شەوێک لەو شوێنە دەمێننەوە و هەندێکیشیان لەناو بەفری بێکۆدیان مەلەوانی دەکەن و سترێس و نەخۆشی لەوێ فڕێ دەدەن .
یەکێک لە ڕێگا نزیکەکانی لە چۆمانەوە نیو کاتژمێر دوورە تا شوێنی پێاد ڕۆی و دەتوانرێت سوود لە ئاژەڵی باربەری وەک ئەسپ وەربگیرێت بۆ گەیشتن بەم گۆمە .