كۆی گشتی: 795
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
شاری هامبورگ (بە ئینگلیزی: Hamburg)، دووەم گەورەترین شاری ئەڵمانیایە لە دوای بەرلین، بە شێوەیەکی گشتی حەوتەمین شاری گەورە و گەورەترین شاری یەکێتی ئەورووپایە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە 1.84 ملیۆن کەسە، ناوچەکانی سەر بەم شارە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی لێ نیشتەجێیە
پیاوان پایتەختەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
ڤینیسیا (بە ئینگلیزی: Venice)، شارێکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیتالیا و پایتەختی هەرێمی ڤێنیتۆیە، ئەم شارە لەسەر کۆمەڵە دوورگەیەک بنیادنراوە کە ژمارەیان 118 دوورگەی بچووکە و بە چەند کەناڵێک لێک جیا دەکرێنەوە و بە زیاتر لە 400 پردەوە پێکەوە بەستراون
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
شەنگەهای (بە ئینگلیزی: Shanghai یان Shang-hai)، یەکێکە لە چوار شارەوانێتییەکانی کۆماری گەلی چین، ئەم شارە دەکەوێتە باشووری ڕێژگەی ڕووباری یانگتسی و ڕووباری هوانگپوو دەڕژێتە ناوییەوە، لە ساڵی 2020دا ژمارەی دانیشتوانی شەنگەهای 24.87 ملیۆن کەس بوو
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
هۆنگ کۆنگ (بە ئینگلیزی: Hong Kong، بە چینی: 香港)، شارێک و ناوچەی کارگێڕی تایبەتی چینە لەسەر دێلتای ڕووباری پیرل لە باشووری چین، ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە زیاتر لە 7.5 ملیۆن کەسە لە نەتەوە جۆراوجۆرەکان و ڕووبەرێکی 1,104 کیلۆمەتر دووجادا
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
حەلەب (بە ئینگلیزی: Aleppo، بە عەرەبی: ﺣَﻠَﺐ)، شارێکە لە سوریا و وەکوو پایتەختی پارێزگای حەلەب خزمەت دەکات، کە قەرەباڵغترین پارێزگای سوریایە، ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە لە ساڵی 2010دا بە 4.6 ملیۆن کەس خەمڵێنرا
پیاوان پیشەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
وەزیر کەسێکە لە ناو حکوومەتدا کە سەرۆک وەزیران بەڕێوەی دەبات، وەزیر ئەرکی وەزارەتێکی دەوڵەت لە ئەستۆ دەگرێت و دەبێتە بەڕێوبەری ئەو وەزارەتە و زۆرینەی کات سەرۆک وەزیران هەڵیدەبژێرێت. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
دوورگەی سانتا کروز دێل لسلۆت (بە ئینگلیزی: Santa Cruz del Islote)، دوورگەیەکی بچووکی کاریبییە، دەکەوێتە ئەرخەبیلی سان بێرناردۆی نزیک کۆلۆمبیا، دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بە 1247 کەس دەخەمڵێندرێت، لە ڕووبەرێکی کەمتر لە 12 هەزار مەتر دووجادا نیشتەجێن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
کەشتیەکەی پێغەمبەر نوح یەکەمین کەشتیە کە دروست کرابێت لە مێژوودا، تۆفانێکی زۆر بەهێز دروست بوو کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە، ئەم تۆفانە مەزنە هەموو کەسێکی لەناو برد و کەس ڕزگاری نەبوو لێی بێجگە لە پێغەمبەر نوح و ئەوانەی باوەڕیان پێهێنابوو لەناو کەشتیەکەدا
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
پارێزگای کرماشان یان کرمانشاه (بە فارسی: استان کرمانشاه، بە ئینگلیزی: پارێزگای کرماشان) یەکێکە لە پارێزگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە بنەڕەتدا پارێزگایەکی کوردستانی گەورەیە، حەڤدەیەمین گەورەترین پارێزگای ئێرانە و زۆرینەی دانیشتوانی کوردن کە بە ڕێژەی زیاتر لە %٩٢ دادەنرێن.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
توانا ئەمین (بە ئینگلیزی: twana amin) لە ١٩٨١ لە سلێمانی لەدایکبووە، چیرۆکنووس و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕە. لە ٢٠٠٣ یەکێک بووە لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تێکست لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، لە ٢٠٠٥–٢٠٠٧ سەرپەرشتیاری گشتیی بەرنامە فەرهەنگییەکانی ڕادیۆی نەوا بووە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری