عەبدولمەلیکی کوڕی مەڕوان (بە عەرەبی: عبدالملك بن مروان، به ئینگلیزی: Abd al-Malik ibn Marwan) پێنجەمین جێنشینی ئومەوییەکانە و بە باوکی پادشاکان ناسراوە، دووەم دامەزرێنەری سەرەکی و ڕێکخەری دەسەڵات و دەوڵەتی ئومەوییەکانە. باوکی مەڕوانی کوڕی حەکەمە.
عومەری کوڕی عەبدولعەزیز یان عومەری دووەم (بە عەرەبی: عمر بن عبد العزيز، بە ئینگلیزی: Umar ibn Abd al-Aziz، Umar II)، هەشتەمین جێنشینی ئومەوییەکان و بەهۆی دادپەروەرییەکەیەوە لەلایەن پەیڕەوانی ڕێبازی سوننە و مێژوونووسانەوە بە پێنجەمین تەواوکەری خەلیفەکانی ڕاشیدەین دادەنرێت.