كۆی گشتی: 192
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
ئاوی گوڵ ھەر لە کۆنەوە وەک بەرھەمی جوانکاری بەکارھێنراوە، گوڵاو پێست جوانتر دەکات و بە کەرەستەیەکی جوانکاری سروشتی دادەنرێت و ئاوی گوڵ چەندین سوودی بۆ جەستە و پێست ھەیە، ئاوی گوڵ دەتوانرێت بە تەنیا بەکاربھێنرێت بەبێ زیادکردنی کەرەستەی دیکە وەک کەرەستەی جوانکاری،
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
ماکیاج (بە ئینگلیزی: Cosmetic یان Makeup) پێکهاتووە لە تێکەڵەیەکی ماددەی کیمیایی کە لە سەرچاوەی سروشتی یان دەستکردەوە دروست دەکرێن، ماکیاژ بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردێت، هەندێک جۆری میکیاج تایبەتن بە گرنگیدان بە پێست و دەتوانرێت بۆ پاککردنەوە و پاراستنی پێست و لەش بەکاربێت
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
نەخۆشی بەهجەت بە یەکێک لە نەخۆشییە خۆییە بەرگرییەکان دەناسرێت، کە زۆر بە دەگمەن ڕوودەدات و لە نەخۆشییە نەگوازراوەکانە، هەروەها بەم ناوەوە ناونراوە وەکوو ئاماژەیەک بۆ زانای تورکی پسپۆڕی پێست خڵوسی بەهجەت، کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕوودانی هەوکردن لە چەندین لولەی خوێنی جیاوازی لەش. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
سووتان سێ پلەی هەیە، پلەی یەکەمی سووتان سووتانێکە کە تێیدا بەشی سەرەوەی پێست دەسووتێت و کەمترین زیان دەگەیەنێت بە پێستەکە بەڵام زۆرترین ئازاری هەیە، کە حاڵەتێکی زۆر باو و ئازاربەخشە کە زیاتر لە ماڵەوەدا ڕوودەدات
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
سووتانی پلە دوو سووتانێکە کە توندترە لە سووتانی پلە یەک، لە سووتانی پلە دوودا چینی سەرەوەی پێست بە تەواوی دەسووتێت و بەشێک لە چینی ژێرپێستیش دەسووتێت و کاریگەری دەبێت لەسەری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
سووتانی پلە سێ بە سووتانێکی توند و مەترسیدار ناسراوە، پێست پێکهاتووە لە سێ چین، لە سووتانی پلە سێدا هەر سێ چینەکەی پێست دەسوتێن و زیانیش دەگات بە ماسولکە و ئێسکەکانیش، هەروەها سووتانی پلە سێ خراپترین و مەترسیدارترین جۆری سووتانە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
گەرمی سەر لەگەڵ هەبوونی شێی قژ دەبێتە هۆی دروستبوونی بەکتریا و کەڕوو لەسەر پێست بە ڕێژەیەکی زۆر، خەوتن بە قژی تەڕ و شێدارەوە دەبێتە هۆی نەمانی چەورییە سروشتییەکانی قژ، چونکە لەو کاتەدا کە قژت شێدارە زۆر بە ئاسانی چەورییە سروشتییەکان لەلایەن پشتییەکەوە هەڵدەمژرێن. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
کڕێش بە ئینگلیزی (Dandruff) بریتییە لە یەکێک لە کێشە باوەکانی پێست کە دەبێتە هۆی لێبوونەوەی توێژاڵێکی تەنکی پێستی سەر، بەڵام دەکرێت ببێتە هۆی شەرمەزاری و چارەسەرکردنی کەمێک سەختبێت، کڕێشە کەمەکان دەکرێت بە بەکارهێنانی شامپۆیەکی تایبەت چارەسەر بکرێت. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
ڤیتامین E ماددەیەکی خۆراکییە کە وەکوو دژە ئۆکسیدێک لە جەستەدا کار دەکات، بە شێوەیەکی سروشتی لە هەندێک خواردندا بوونی هەیە، ڤیتامین E توشبوون بە هەندێک نەخۆشی هێواش دەکاتەوە وەک، نەخۆشی دڵ، شەکرە، زەهایمەر، شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی پێست، وە هەروەها کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
ئالۆڤێرا چەندین سوودی تەندروستی هەیە و یارمەتی چارەسەرکردنی چەندین کێشەی تەندروستی دەدات، بەتایبەت نەخۆشییەکانی پێست و کێشەکانی کۆئەندامی هەرس، وە لەچەندین بەرهەمی بواری جوانکاریشدا بەکاردێت