كۆی گشتی: 23
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
بەڵەکی یان بەڵەک (بە ئینگلیزی: Vitiligo، بە عەرەبی: بهاق) نەخۆشییەکی پێستە کە تێیدا پێست ڕەنگی خۆی لەدەست دەدات بەهۆی نەبوونی بۆیەی میلانین، هەروەها لە کاتی بوونی ئەم حاڵەتەدا کەسەکە زیاتر هەستیار دەبێت بۆ سووتان بە خۆر..
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
نەخۆشی خۆر (بە ئینگلیزی: Xeroderma pigmentosum، بە عەرەبی: جفاف الجلد المصطبغ یان مرض أطفال القمر) نەخۆشییەکی بۆماوەییە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستیارییەکی توند لە کاتی بەرکەوتن بە تیشکی سەروو وەنەوشەیی لە خۆرەوە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
هەستیاری (Allergy) کاتێک ڕوودەدات کە سیستمی بەرگری جەستەت وەڵامدانەوەی هەبێت بۆ تەنێکی نامۆ کە دێتە ناو جەستەتەوە وەک (تۆز، ژەهری هەنگ یان گیانداری ماڵی، یان خواردنێک کە پێت نەکەوێت و هەستیار بیت پێی). ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
هەستیاری بە ئاو (بە ئینگلیزی: Aquagenic urticaria، بە عەرەبی: الشریة المائیة یان حساسیة الماء) حاڵەتێکی دەگمەنی هەستیارییە لە کاتی بەرکەوتن لەگەڵ ئاودا پێستەکە تووشی لیر و خوران و سووربوونەوە دەبێت، پلەی گەرمی ئاوەکە هەر چەندێک بێت هەستیاری دروست دەکات.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
هەستیاریی خۆراک (بە ئینگلیزی: Food allergy) بریتییە لە کاردانەوەی سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ لە نزیکترین ماوەدا لەدوای خواردنی جۆرێکی تایبەتی خۆراک. لە هەندێک کەسدا هەستیاری خۆراک دەکرێت ببێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەی توند و تەنانەت دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسەکە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
هەستیاریی ژینگەی دەوروبەر (بە ئینگلیزی: Environmental Allergies) بریتییە لە کاردانەوەی سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ بۆ شتێک لە ژینگەی دەوروبەردا کە بەشێوەیەکی گشتی بێ‌زیانە، واتە کەسێک بەشێوەیەکی تایبەت هەستیاری بۆ شتێکی بێزیانی دەوروبەری هەیە، نیشانەکانی ئەم هەستیارییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
جەستەی خانمان جیاوازە و هەموو خانمێک ناتوانێت جۆرە سانتیەکی دیاریکراو بەکار بهێنێت. بەکارهێنانی سانتی دەبێت لەگەڵ جەستەی خانمەکەدا بگونجێت، چونکە کۆئەندامی زاوزێی ئافرەت ناوچەیەکی هەستیار و ناسکە و با ئاسانترین شێوە دووچاری هەستیاری دەبێتەوە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
وەک هەموو حەساسیەتێکی تر کەسی توشبوو لەم جۆرەشدا حەساسیەتی بە شتێکی تایبەتی دەبێت بۆ نمونە بە تۆوی گیا و تەپوتۆز لە هەوادا کە دەبنە هۆی ئاوهاتن لە چاوەکان، ئینسكلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
زۆر کەس توشی هەستیاری هێلکە دەبن کە هەستیاری  بە سپێنەی هێلکە یان زەردێنەکەی یان بە هەردووکیان دەگرێتەوە، بەڵام ئەگەری توشبوونی لە نێوان تاکەکاندا دەگۆڕێت بەپێی چەند هۆکارێکی مەترسی دیاریکراو، لەلایەکی ترەوە ئەم هەستیارییە لە ناو منداڵاندا زیاتر بەربڵاوە بە بەرورد بە گەورەکان. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت پیاوان
هەروەها پێشی دەوترێت گزرەتا، وە ڕوودەدات کاتێک کۆئەندامی بەرگریی لەش کارلێک دەکات لەگەڵ ئەو ماددانەی دەبنە هۆی هەستیاریی وەکوو دەنکە هەڵاڵەی دارەکان و گیایەکان، دەنکە هەڵاڵە بە بڵاوترین هۆکاری هەستیاری دادەنرێت، کە لە ڕێگەی باوە دەگوازرێتەوە و زۆرجار لە وەرزی هاویندا ڕوودەدات. ئینسکلۆپیدیای زانیاری